حەمد ئەکەم بۆ خالیق و پەروەردگاری ئینس و جان
Appearance
| حەمد ئەکەم بۆ خالیق و پەروەردگاری ئینس و جان | وا بە لوتفی خۆی بە ئێمەی داوە عەقڵ و دین و جان |
| ئەو خودا وا تاک و پاک و بێ شەریک و بێ غەمە | بێ نیاز و ڕازقی هەشتا هەزار نەوع عالەمە |
| فەرد و بێ فەرزەند و زەن، هەم بێ وەزیر و باب و داک | واحید و بێ جیسم و سوورەت، هەم لە نەقس و عەیب پاک |
| خەلقی کرد في ستةالايامی ئەرز و ئاسمان | هەم بە قودرەت ئەو موحەممەد مستەفای بۆ کرد بە جان |
| عالیم و دانا بە ئەحواڵی هەموو خەلقی جیهان | زەڕڕەیێ ئەشیا بە بێ ئەو قودرەتی نابێ نیهان! |
| جوملە مەعلوماتی ئەهلی ئاسمان و سەر زەمین | قەترەیێ ئاوە لە بەحری عیلمی رب العالمين |
| وەرگەڕانی ئاسمان و نووری خورشید و قەمەر | بۆ بەیانی قودرەتی ئەو شاهیدێکن موعتەبەر |
| تۆ لە حیسسییات و ئاموشۆی نەفەس نابی جودا | یەعنی چی تێناگەیەی ئاساری ئەسراری خودا |
| ئەو خودا وا ئادەمی خاکی و حەوای ئیجاد کرد | وا بە نووری مستەفا دنیا و عوقبای شاد کرد |
| قودرەتی ئەو بۆ موحەممەد، مانگی چاردەی کرد دوو نیم | قودرەتی ئەوبوو عەساکەی بوو بە مار مووسای کەلیم |
| قودرەتی ئەو حەزرەتی نووحی لە تۆفان دا نەجات | بێ ئیرادەی ئەو نەبوو عیسا بە مردووی دا حەیات |
| قودرەتی ئەوبوو سولەیمان عالەمێ تەسخیر ئەکا | ئاگری ئیبڕاهیم بە گوڵزاری جینان تەقدیر ئەکا |
| قودرەتی ئەو یۆسفی کردە قووتی زیندان و بەشەر | یوونسی کێ کردە قووتی حووت و تاریک و کەدەر؟ |
| قودرەتی ئەو دەست و پەنجەی تۆ قەڵەم نەزدیک ئەکا | قودرەتی ئەو ڕۆژی مە ڕووناک و شەو تاریک ئەکا |
| ئەی فەقیە ئاساری فەزڵی ئەو نەبێ تەسنیفی چی؟ | ئەی حەکیم ئەتواری لوتفی ئەو نەبێ تەعریفی چی؟ |
| قادر و عەدڵ و تەوانا، هەرچی حەزکا وادەکا | لوتف و قەهری عالەمی ئاباد و یا ئەفنا دەکا |
| من ئەبێ چی بم لە فەزڵی بێشوماری دەم بە دەم؟ | یا بەیانی موعجیزاتی انبياءالله بکەم؟ |
| سابیرم ناقیسترینی بەندەگانی حەزرەتم | کەمترینی پاسەوانی دەوری نان و نیعمەتم! |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|