حەقیتم گەر فەلەک یاران بە ئاهی دڵ بسووتێنم
Appearance
حەقیتم گەر فەلەک یاران بە ئاهی دڵ بسووتێنم | جەوازە گەر زەمین یەکسەر بە خۆێنی دیدە بڕشێنم |
لە دەستی غەم جوانیم ڕۆیی و پیری ڕووبەڕووم وا هات | لەمەولا چۆن مودارا بێت و ئایا چۆن ئەبێ ژینم |
لە عەشقی لەیلەکەی بێ مەیلەکە و دنیایی دوون، هەیهات | سەرێکی ڕاحتیم ساتێ نەبوو دانێمە باڵینم |
لە دەردی دڵ، لە جەرگی کوڵ، لە داخی سینەکەی سووتاو | بە ڕۆژم داد و ڕۆڕۆیە، لە شەودا شیوەن و شینم |
بڵێنە شۆخەکەم بێڕەحمی تا چەند، بێ وەفا تا کەی؟ | بە سانی خونچە دڵتەنگ بم، وەکوو گوڵ جامە بدڕێنم |
بە ڕیشی سپیەوە یاری نەکردم بەختی ڕەش جارێ | منیش بۆیە کە عادەت عاجزیی و ڕەسمە ناڵینم |
لە زاری من مەکەن بێزار، سافی زۆر بە ئازارم | لە داخی سینەکەی سووتاومە ئەو ئاخە هەڵدێنم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|