حیکمەتی خوایە
Appearance
| حیکمەتی خوایە هەنێ کەس تووشی دەردی میللەتە | ئاخری لەو ڕێیە بەشیان ئاخ و داخ و حەسرەتە |
| دەربەدەر بوون و پەرێشانی و وێڵی سەر کزی | چوونە بەندیخانەوە، مردن بەسی پاو و پەتە |
| گەرچی ئەو جۆرە کەسانە بۆ خۆیان ناکەن ئۆخەی | بۆ بڵندیی ژووری گەلیان، پێوەبوونیان ڕەحمەتە |
| وا نەبی وا نابێ دونیا تاکو ئەمڕۆ وا بووە | پیاوی مێشک ڕوون و زانا، هەر لە ڕەنج و ئەزیەتە |
| مەردی مەیدانی سیاسەت مردنی نایێتە بیر | نێرەشەک بۆ کوشتە، مێ تا دەمرێ بۆ خۆی ڕاحەتە |
| گەرچی زوو دەمرن نیشانگای غەم و دەرد و بەڵان | ناویان تا حەشر ئەمێنێ جێو و ڕێیان جەننەتە |
| پاشی چەن پشتێ نەوەی پاوانی گەل لێیان ئەگەن | ماچی کێلی گۆڕییان ئەوسا بەنۆرە و نەوبەتە |
| هەیکەلیشیان بۆ دەکەن، پۆل پۆل دەچن بۆ دیدەنی | لاپەڕەی تاریک بەنیشانەی ئەمانە حەسرەتە |
| ئەو گەلانەی ژوور و گەورەن کوشتییان زۆر زوو | ڕۆڵەیان ئێستاکە بۆیە غەرقی ناز و نیعمەتە |
| پیاوی کردەی گەل بەپەنجە دائیمەن دیاری ئەکەن | ڕاست نییە ئەو گفتە مەشهوورە سیاسەت سیاسەتە |
| زیندەوەر کۆتایی هەر دێ، ساکە وایە مردنێ | بۆ گەل و نیشتمانی چا بێ، ئەو نەمانە عیززەتە |
| کۆنە پیاوانمان نەزان بوون، بۆ خۆیان ئاسوودە بوون | وا ئەوەی دوای ئێمە دێ، ئاسوودە وو بێ میحنەتە |
| چارەچیی ئەم بارە کەوتە سەر پیاوی حازری | چارەنووسمان وا بووە، بۆ ئێمە بێ ئەم پەت پەتە |
| ڕاستە ئەم گوفتەت ئەسیری خستتە هەڵبەستەوە | حیکمەتی خوایە هەنێ کەس تووشی دەردی میللەتە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|