حیکایەتەکەی تەلیسم و جادوو
Appearance
| حیکایەتەکەی تەلیسم و جادوو | ئێستا لە ئێمە وا کەوتۆتەڕوو |
| بە فێڵ کەوتووینە ژێر ئەم زەمینە | هێزمان بڕاوە و بارمان سەنگینە |
| هیوامان تەنها لە لای خوا ماوە | دوو بەران لە ژوور سەرمان وەستاوە |
| یەکێکیان سپی، یەکێکیان ڕەشە | دیارە بەرانی ڕەش بە گەردەشە |
| ماوەتە ئەوەی خۆمان بهاوین | سەرسپی کەوتین، وا خەلەساوین |
| کەوتینە سەر ڕەش، ڕۆژی ڕەشمانە | تا دەمرین شەڕ و نەگبەت بەشمانە |
| تەجرووبەی تالع شەرتێکی تیایە | پەنا بە حەول و قووەتی خوایە |
| ئەبێ ئیبتیدا بە بیسمیللا بێ | بە ناوی خودا دەفعی بەڵا بێ |
| ئێمەیش وەک کابرا، یا جنۆکە و خێو | بیسمیللایان کرد، کەوتووینە جنێو |
| کەواتە مەڕی ڕەش بەختمانە | مایەی ڕزگاریی ئێمە ئیمانە |
| کاتێ بە جەزبەی ئایینی ئیسلام | هاوار کەینە خوا ئەگەینە مەرام |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 994
1950/01/12
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|