حکایەتێکی کورت و موختەسەر
Appearance
| حکایەتێکی کورت و موختەسەر | بۆتان بەیان کەم بیخەنە دەفتەر |
| وەکوو شانامە هەر شەو لە لایە | بیخوێننەوە لە لای مەلایە |
| باسی ئیقتیساد ئەکەم بەرادەر | گرتنی نەفسە نە وەکوو زەرەر |
| داهاتی خۆمان با بخۆین چاکە | سنعاتی وەتەن دروست و پاکە |
| کڵاشی خۆمان سەراپا پەڕۆ | بیکەرە پێت و خێرا پێی بڕۆ |
| کەوشی یەمەنی بۆ پیاو موناسیب | جاش کەوشێ بکڕە بۆ پیاوی کاسب |
| لە خوری و مەرەز، پۆشاک و بەرگت | بازاڕت گەرم با دووربێ مەرگت |
| دۆشاوی باسوق ئەنواعی حەڵوا | خۆشاوی شەربەت مەدە بە خورما |
| شەرابمان دۆشاو، مێوژە خۆڵاوە | فڕێیدە چایی و ئەسبابی قاوە |
| ئیقتیساد بکە هەر بخۆ سەبیل | جگەرەت نەوێ گوێ مەدە بە فیل |
| مەکڕە شقارتە بە پارە و قڕوش | ئەستێ هەڵگرە تاوێکی بۆن خۆش |
| کە پنەکم خوری هی مەڕی ناوجار | نامەوێ پاڵتۆی بیلادی و بولغار |
| باسی ئیقتیساد گەر بکەم بەیان | قەڵەمی مەزڵووم بۆم نایەتە ژوان |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|