حوججەتی موڵکی لەتیفی خەت و خاڵی ڕوویەتی
Jump to navigation
Jump to search
حوججەتی موڵکی لەتیفی خەت و خاڵی ڕوویەتی | نووری ئیسباتی لەتافەت نەقشی حەڵقەی موویەتی |
ڕوومەتە یا چینییە، یا لەوحی مینا، یا سەدەف | یا بە ئاهی سەردی عاشق ئاوە خۆ، بەستوویەتی |
پەرچەمی جەزبەی دڵی کردم لەبۆ شوعلەی ڕوخی | ڕهبەری ئاتەشپەرەستی، توڕڕەیی جادوویەتی |
سەیری خەندەی لێوەکەی بۆ دڵنەوازی چی دەکا | شەڕفرۆشی گەرچی ڕەسمی نێرگسی بەدخوویەتی |
چاوی مەستی قابِضُ الأرواحە لێوی وەک مەسیح | کوشتن و ئیحیا بە چاو و لێوی هەر ئەو، بوویەتی |
مەنعی قەد ناکەم لە خوێن خۆریی کە شێوەی چاوییە | کوشتن و قەتڵی بە ناحەق کار و پیشەی زوویەتی |
نەشتەری غەمزەی لە جەرگم دا و بە گریەم پێکەنی | غونچە پشکووتن بە شەونم، عادەتی پێشوویەتی |
دیجلەیی سەیلی سروشکم حەدد و پایانی نەما | شاهیدی بێ غایەتی لیتە و قوڕی پێڵوویەتی |
قامەتی ناری بە کۆڵی میحنەتۆ وا خەم بووە | تەختی پیشانی هەمیشە هەمدەمی زانوویەتی |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|