حزووری حەزرەتی قازی

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
حزووری حەزرەتی قازی  (1945) 
by مەلا مارف کۆکەیی
لە ئەم ڕۆژانەدا چوومە حزووری حەزرەتی قازی چ قازی قازیێکی وا هەموو خەڵکی لە دەس ڕازی
کە چووم دیتم عموومی ئەهلی جەیش و تیپ و ئەرکانی لەسەر ڕوو ڕەنگی بێڕەنگی لەسەر لێو تۆزی بێوازی
گوتم یا ڕەببی ئەم ئەوزاعە بۆچی وا پەرێشانە وەفاتی نەقدە یا خۆ مسئەلەی مەشموول و سەربازی
لە کاتێکدا کە غەوواسی خەیاڵ بۆ گەوهەری حیکمەت دەسووڕاوە لە مەوجی بەحری لوتف و نوکتەپەردازی
سەر و کەللەی سەماوەر هاتە ژوور و زوو موبەددەل بوو سکوت و غەم بە خەندە و پێکەنین و سوحبەت و بازی
دەماغ و مەغز و تەبعم مەست و مەخموور و موعەتتەر بوو وەکوو بولبول بە گوڵ، حافز بە مەحبووبانی شیرازی
لە عیشقی شەهد و شەککەر هاتە مەنتیق تووتیی تەبعم شرووعی کرد بە نەزمی فارسی و کوردی و تازی
گوتم ئەی یاری بێعەهد و وەفا ئەی شاهیدی ڕەعنا وجوودی نازەنینت بایسی فەخر و سەرئەفرازی
بە عەتر و تام و بۆن و ڕەنگی لەعلی سووڕەت و تەرکیب قەشەنگ و دڵڕوبا و دڵبەر و مەخسووس و مومتازی
هەتا تۆ بووی عەزیزم جەمعی عالەم مەوقعێکی بوو لە شادی و هەڵپەڕیندا بوون و بەزم و ڕەقس و ڕمبازی
ئەوێستا بوویە عەنقا وەک تەڵا مەحبووب و نایابی شکستت دا بە نەقد و پووڵ و پارە و ڕووپیە و غازی
لە سەر چی ڕۆیی؟ بۆچی ڕۆی لە ئەم ئێرانە وێرانە مەقام و مەنزڵت کردە عێراق و ڕووس و قەفقازی
میسالێکی سەحیحە تا کە تریاکی عێراقی دێ دەبێ بمرێ گەزیدەی عەقرەب و جەڕڕاڕی ئەهوازی
جەوابی دا گوتی مەیڕێسە ئیتر «شاعیر»ی ماهیر بەسە دەس هەڵگرە زۆر عەیبە هەممازی و غەممازی
کەسێکی حەزرەتی قازی موعین و یار و یاوەر بێ چ باکێکی هەیە شەککەر ببێتە سەر بە سەر غازی
على اعداأ قُل دَمَّرَ اللَّهُمَّ تدميرا وَ اَهلِكهُم بە حەقق و حورمەتی قورئان و ئیعجازی


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.