جەژن و تەرەب و شادییە ئەییامی بەهارە
Appearance
جەژن و تەرەب و شادییە ئەییامی بەهارە | وادەی گوڵ و بادەی مول و ناڵینی هوزارە |
تا مەددی نەزەر سەبزە و گوڵزارە سەراسەر | نوورین و موعەتتەر بە ڕوخ و زولفی نیگارە |
ئەحباب هەموو جەمعە لەبن سێبەری دارا | سەحرایە تەماشایە لەبۆ جوی و کەنارە |
مەعشووقە بە کامی دڵە المنةلله | خوسرەو کە ئەڵێن، نەیبووە ئەم بووس و کەنارە |
عاشق دڵی وەک مەجمەرە پڕ ئاگر و پشکۆ | مەجنوون سیفەت و بێ خەبەر و سەبر و قەرارە |
ساقی وەرە ئاوێ بەسەر ئەم ئاگرەدا کە | ڕۆحم بە فیدای گەردوشی ئەم چاوە خومارە |
ڕیشەی دڵ و جەرگم بە غەم و غەمزە بە جارێ | دەرهاتووە بۆم تێکە شەرابێکی دووبارە |
لەو ئاوە کە تریاکە ئەبا زەهری غەمی دڵ | لەو ئاوە کە وا مەسقەلی ئەکدار و غوبارە |
دەرمانی غەم و دەردی دڵن ساقی و موتریب | خۆزگەم بە کەسێ مەی لە یەمین نەی لە یەسارە |
ئازا بە، بە خۆڕایی نەچێ عومری عەزیزت | بێ ساقی و مەی، موتریب و نەی سەرفی خەسارە |
مشتێکە نموونەی غەمی دڵ دێنمە دەفتەر | وەرنە غەمی سابیر بە عەمار و بە تەغارە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|