جەوانم دیارە قووەی بازوان و هێزی نەیرووتە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
جەوانم دیارە قووەی بازوان و هێزی نەیرووتە  (1956) 
by عارف عورفی
جەوانم دیارە قووەی بازوان و هێزی نەیرووتە دەس و پێم پێچراوی تاقەتاڵێکی سەری مووتە
جەماڵی ڕووت و باڵای شۆخی تۆ ئەم نرخە هەڵئەگرێ هەموو موڵکی سلێمانی فیدای خاڵێکی هێندووتە
لەگەڵ تۆ کاڵەمستێنە هەموو جۆرێکی دۆڕانە گرەوبوردەی بڵێم چی من ئەگەر تاقە وە گەر جووتە
هەتا کەی دوورپەرێزی ئەم خووە بەسیە لە سەر دەرکە بفەرموو یەک نەزەر وا بزانە خێری قەبری مردووتە
کە تۆی دی خۆی لە خۆیا داپڵۆزی خویشی ڕانەگرێ بەمە عاشقکوژیت مەعلووم بووە پیشەی هەرە زووتە
لە بەندیخانەیی عەشقا وەها کێشاویە چوار مێخەم بەڵێ زنجیری پێم سەد و هەشتا و دوو فووتە
کە دیم شمشێری سەرچاوت بەجارێ بۆم وەها دەرکەوت هیلالی یەک شەوە شێوەی لە شێوەی قەوسی ئەبرووتە
مەهێڵە ژیلەمۆ ژێر کا، مەبادا ئاخری سەر کا بکە تۆبە ڕجایە لەو گوناهانەی کە کردووتە
بە ناری عەشقەوە سووتا نەماوە چارەیی عاشق تیاچوو قو بەسەر چ بکا ئەگەر ڕووتە وەگەر قووتە
حۆ من خۆم کوشت لەپێناوی ئیتر چی بێ لە پێ کەوتم لە بەختی شووممە دیارە وە ئیللا بۆ چی لالووتە
مەبادا گێڕەوەی ئاهـ و هەناسەی دەردەدارێ بێ بەسە عاجز مەکە تۆ خوا ئیتر ئەم پیرە پەڕپووتە

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse