جەهلە ئیمڕۆ بۆ ئیقامەت ڕەغبەتی لادێیەتی
Appearance
جەهلە ئیمڕۆ بۆ ئیقامەت ڕەغبەتی لادێیەتی | چونکە زانی عیلم و عیرفانە، لە شارا ڕێیەتی! |
عالمێ گەر دەرکەوێ سەد جاهیلی بێ مەعریفەت | یا وەبەر تانەی ئەدا، یا فیکە و هێهێیەتی |
ماڵی دڵ شێوێ لەبۆ خاسییەتی ئاوی حەیات | ئارەزووی ماچی دەم و تەقبیلی «لام و بێ»یەتی |
واقیعەن دنیا عەجەب شۆخێکی شەنگ و دولبەرە | عالەمێ پابەندی عیشوە و «نوون و ئەلف و زێ»یەتی |
نارییە ئیمڕۆ لەژێر باری غەما هاوارییە | دائیمەن هەر ئینتیزاری «میم و واو و تێ»یەتی |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|