جەننەت و گوڵزاری جەماڵی حەبیب
Appearance
جەننەت و گوڵزاری جەماڵی حەبیب | دافیعی ئازاری غەریب و تەبیب |
هەم لەبی لەعلی تۆ شەفابەخشی دڵ | یادی جەماڵی تۆ ئەنیسی غەریب |
ڕوویی ڕەجا ناکەمە شێخ و مەلا | ناچم و گوێ نادەمە وەعز و خەتیب |
سەیلی سروشکم وەکوو تۆفانی نووح | ئاگری دڵيجعل الولدان شيب |
زەڕڕەسیفەت عاشقی خورشیدی ڕووت | تێکەڵ ئەبێ بێخەبەر و بێ شەکیب |
ئوجرەتی ڕێ حازرە ئەی جان و دڵ | گەر قەدەمێ ڕەنجە بکەی عەنقەریب |
حیسسە، زەکاتم بدەیێ ئەی غەنی | واجیبولئیحسانم و ڕووت و غەریب |
ڕوو قەمەرێ غونچە لەبێ کوشتمی | یا ئەحەد و یا سەمەد و یا موجیب |
زامی جگەر چی لە مەکینە و خەیات؟ | کوششی بێ حاسڵە پینە و تەریب |
تا گوڵی ڕووی یار لە من غائیبە | حاڵی دڵم زارییە وەک عەندەلیب |
میهری ڕوخی دەربکەوێ من ئەکەم | چەشنی زەڕە ڕەقس و سەمایێ عەجیب |
چار و عیلاجم کە لە ڕاهی خودا | غایەتی ئیحسانە بە کوێری ڕەقیب |
یەک نەزەری تۆیە عیلاجی دڵم | لاوەکە! ئەی دڵبەری عابید فەریب |
با لە تەماشایی گوڵی باغی ڕووت | سابیری بێچارە نەبێ بێ نەسیب |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|