جەمال بەگ بابان
Appearance
| ئەی وەزیری بەعیلم و فەن هوشیار | تۆی لە بابان مونەووەر و سەردار |
| هەرچی تەنگانە بێتە بەر وزەرا | حەللی ئیشکالیان ئەکەی تۆ چار |
| پیاوەتی ناوتی بەرز و باڵا کرد | نایەوێ چاپ و بانگ و ئاواز و جاڕ |
| زۆر کەسانێ لە سایەتان بەرز بوون | وەختە وابن لەگەڵ خۆتان هەموار |
| کردەو و چاکەتان بنووسم گشت | نایگرێ دەفتەر و پەڕەی تۆمار |
| فەخر ئەکەن گشت بەعیلم و پایەیی تۆ | گوردی کرمانج و کوردەوەندی لار |
| گەورەیی چاکە و بەخش و کەڵکە | نەک زەبر دەستیو و گیان ئازار |
| گەر جەمال بەگ بنووسێ نێودێڕێ | بۆ کەسێ چاترە لە سەد خەروار |
| شاعیری کوردی هۆ ئەسیری دەی | بۆ بەبانیش بنووسە زوو ئاسار |
1934
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|