جەرگی لەت لەتم
Appearance
دایم لە بیری وردی تێبینینی میللەتم | بۆیە کز و مەلوول و بەسۆز و بەحەسرەتم |
هۆ ڕۆڵە دەردی تووە بەندی جگەرمی بڕی | تەئسیری داخی حاڵی تووە من بەعیللەتم |
ئەم کوورەیەی لە سینە دەگریێ وەها بەجۆش | تیا بەڕاستی دەسووتێ جەرگی لەت لەتم |
شەرت بێ نەکەم لە کاری تۆ یەک زەڕەی قسوور | گەرچی موحەققەقە تووشی سێدارە وو پەتم |
من پیر و ڕەهبەری تۆم نەوڕەسیدی کورد | گەر بمکوژن لە کاری تۆدا نابێ میننەتم |
ئەم ئارەزووی ئاتەشینە لەمن ئاشکارە بووە | لەومەم دەکەن گەهێ، هەڕەشە و باسی جەننەتم |
هەرچەن کە تووشی تەهلوکەیێ بێم لەسەر وتن | دەم دەم زیاد ئەبێ شەرەف و شان و عیززەتم |
چارەی تۆ زیندەیی وو عیلم و سەنعەتە | چارەی منیش فیداتی بکەم پوول و سەروەتم |
عەرزی ئەسیری لە خزمەت مودیری کائینات | یەزدان بەزەییت بێ بەکوردی هەژاری میللەتم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|