جێگای موقەددەسە
Appearance
| بۆچی ڕەواجی نییە کوردە کاری تۆ | چەن ساڵ و چەن عەیامە وەها چەوتە باری تۆ |
| تا کەی تەحەممولت هەیە بەم باری میحنەتە | نادا بەشەر بەمە مل بەرد و داری تۆ |
| چەن خۆشە سەرفرازی وو بوونت بەسەربەخۆ | نەت چەشتووە چوزانی چییە ڕۆڵە باری تۆ |
| عاشق بووم بەڕوخی دوختەری وەتەن | شەقبەی ڕەقیب، ئەمە نابێ بەیاری تۆ |
| یاری منە، شرینی منە، دڵبەری منە | لاچۆ دەفع بە موفسید و غەدداری تۆ |
| لە خاکی ئەم وەتەنەم هەر دەبم بەخاکش | تۆ کێی؟ لە کوێوە هاتووی؟ ئەغیاری تۆ |
| بە زیندوویی و بە مردوویی پێم لازمە وەتەن | جێگەی موقەددەسە نابێتە جێ مرازی تۆ |
| خاوە خەیاڵی تۆ، لەت لەت کرێم ئەگەر | نابم بەپەیڕەوی بیری مەککاری تۆ |
| خونخواری تورکی بێ وەفا نەکو بۆ من وەهای | هەروا بەدە لەگەڵ هەموو ئیسلام کاری تۆ |
| کوردم، ئەسیرییە لەقەب و شوهرەتم | وریا بووم ئیتر عەقیمە هەموو کاری تۆ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|