جێگای تەنگ بووبوو ئەمجارە ژیان
Appearance
| جێگای تەنگ بووبوو ئەمجارە ژیان | گاڵتە کەوتە پاڵ پەندی پێشینان |
| پیاوێک ژنی مرد قولێکی هانی | وتیان چۆن لەگەڵ قولدا ئەتوانی؟ |
| وتی: بۆ ماتەم پیشەی دێرینە | سەراپا بەرگی تازێدار شینە |
| من بەرگی ڕەشم کردەبەر جێیە | کە ماتمگیریی عائید بەوێیە |
| من سەگم دیوە لەسەرەنوێلک | قەپاڵی دەگرت لەگۆشتی تووتک |
| دەستم دەرمانی سەر زگی قەبزە | خامەم ڕەوەانە شارەزای نەبزە |
| سێبەڕو... | # |
| ماینێکی بۆرەم بوو سواری دەبووم | ڕۆژێ بە ئیشێک بۆ دێیەک دەچووم |
| نزیک ئاوایی ژنێکی نازدار | بانگی کردە من وتی: بۆرەسوار |
| سێبەڕۆ دارم ئارامم نییە | لە تۆ دەپرسم دەرمانی چییە |
| وتم لەم دەردە ڕسگارت دەبێ | ئەگەر بێ و دڵی من بێنیتە جێ |
| وتی: ناچارم دڵت بێنمە جێ | بەڵام یاخوا تۆیش ئەمەت بێتە ڕێ |
| هار و مار «ودم»ی باوە شابان بوو | هەر چی هار ئەیگرت بۆ ئەوێ دەچوو |
| لەگەڵ پەنچکێ نانیان بۆ دەجوو | نووتکی دەهاویشت ڕسگاری دەبوو |
| ئەمەندە هاروماریان چاک ئەکرد | کەچی «شاپیاو»یان بە گورگی هار مرد |
| حەکیم لە دەردی کەسی خۆی کۆڵە | بۆیە خزمانی دەکەونە بۆڵە |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 467
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|