جیلوەت سەد و یەک تەعنەی لە ماهی منەووەر دا
Appearance
جیلوەت سەد و یەک تەعنەی لە ماهی منەووەر دا | تەعمی ماچی دەمەکەت سەوقاتی بە شەکەر دا |
خونچەی لەبت هەنگامێک کە وا کردی تەبەسسوم | خامەی بە دەستی هونەرەوەر یەعنی مسەوەر دا |
چاوانت کە قەسدی سەری دێوانەیان فەرموو | دوو تیری مەسموومیان لە دڵ و هەم لە جگەر دا |
ئینسافت هەبێ مەوسیمی عەیش فەسڵی بەهارە | بۆ جونبوشی خوێنی زەوقمت دا بە هەدەردا ؟ |
لەو حوجرەیەی عیشوەتا من فێری ڕمووز بووم | دڵبەر خۆت منی موبتەدات بە خەبەر دا |
لەو مەزرەعەی حوسنت چڵێ ڕەیحانەت نەبەخشی | بە منی شیفتەت هەر چڵی زەخمی خەتەر دا |
سەودازەدەتە ناتیق لە تاو حەسرەتی تۆیە | «سیروانی سروشکم کە ئەکا هاژە لە سەردا» |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|