جووجەڵە دوو خووی بە ئێمە داوە
Appearance
جووجەڵە دوو خووی بە ئێمە داوە | کە بێین پێش کەوین بۆ پێمان داوە |
یەکێ کە سەری لە هێلکە جووقا | توێکڵی شڕ دەکا لە ژێر دەندوکا |
دووەم بێ دەعوای میراتی باوک | یەکتر کوێر دەکەن بە شەڕە دەندووک |
ئێمەیش ئەو خاکەی جێ سروشتمانە | ژێر لەقەی ئەدەین، خو و ڕەوشتمانە |
دەڕوانی هیچمان لە ناودا نییە | ئەومان لەگەڵ ئەو بۆ شەڕ شەقییە |
کەویش خوویەکی خۆی پێ بەخشیوین | دیارە بۆ ئەوە شایستەی دیوین |
کەو دەبەنە ڕاو بە فێڵ دەخوێنێ | هاوجینسی خۆیان بۆ کوشتن دێنێ |
ئێمەیش تەسبیح و زیکر و ئیستیغفار | کەچی کەشکۆڵمان پڕ لە ئیستیخبار |
دەبینین برسی و کەسیرە و کزین | دانمان ئەدەنێ دەستیان دەگەزین |
بە زەیلی زەیلیش نایێینە ژێر بار | «زەیل» درێژەی بەست وەک ڕۆژی بەهار |
تا نەبڕێینەوە ئەو نابڕێتەوە | وا دیارە تا دێت ئەتەنێتەوە |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 471
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|