Jump to content

جووتیار

From Wikisource
جووتیار (1966)
by عوسمان عوزێری
303032جووتیار1966عوسمان عوزێری
کاکی جووتیاری هەژاری بێدەسەڵاتی چەوساوە ڕەنجت کێشا ماوەی ژینت بەبێ کۆڵدان لە ئەوساوە
نەوەک ئێستا، بەڵکوو ئەوەتەی کە هەی لە ژیانا یاخود ئەتوانین بڵێین ... کە سەرت لە هێلکە جووقاوە
هەر کردەی تۆ و بردەی زۆرداری چەپەڵە بێ بەزەیی ویژدانی مردووی پێی ناڵێ، ئەم هەژارە پڕووکاوە
ئەمە وەرزێکی ڕەبەقە بە پێمەڕە و پاچ و گاسن هەوڵ ئەدا و هیلاک ئەبێ و خۆی خستۆتە لاوە
تەنیا هەر هەوڵی گیرفان و بەرژەوەندیی جەنابێتی ئیتر هەقی نییە ئەگەر ماڵ و مناڵت سووتاوە
زۆر ئازار و سزای وەهات چەشت و خستتیە هەژاری ئێستاش ورەی ئەو چەپۆکەی کە ئاغا بە سەرتیا داوە
بەڵام مژدە بێ ئەمڕۆکە نۆرەی ژینی تازە و نوێتە ئەو زۆرداری و چەوسانەوە و بێگارە قورسەت نەماوە
ئەمڕۆ ئازاد و سەربەستی، ژیردەستەی هیچ مرۆڤێک نیت واش بزانە ژینی تازەت لە تەمووزەوە نووسراوە
چونکە ژینی کۆیلایەتی بە ژینی ڕاستی ناژمێرێ هیچ کاتێ هیچ کەس بە ژینی ڕاستی لە پێنووس نەداوە
ئەوەی پێویست بێ لە سەرت بانگی هەموو جووتیاران کە لەم کاتە هەلەدا کەوا زۆردارانی تیا تاساوە
لەگەڵ کاکی کرێکارا تۆ داس و ئەو چەکووش بە دەست ئیسپاتی کەن کارکەرانی کوردیش هیچ کات نەوەستاوە
بەڵکوو وەکوو چینەکانی گەلانی ڕووی ئەم جیهانە بۆ ڕزگاری بە هەزاران قۆچی قوربانییان داوە

1959/05/17
سلێمانی


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).