جورئەت بۆ ڕۆژی گرفتارییە
Appearance
جورئەت بۆ ڕۆژی گرفتارییە | نەتیجەی فیشاڵ شەرمەزارییە |
گەر تۆ خەریک بی خەڵک بشکێنی | تۆیش لە حورمەتی خۆتا نامێنی |
گەورە ئەوەیە خەڵک گەورەی بگرێ | نەوەک وەک دۆوک تەنها خۆی بخورێ |
ئەگەر لە بەدیی دڵت پاک نەبێ | گلەیی مەکە کارت چاک نەبێ |
ئەوی بەگوناهـ زرێ دەپۆشێ | دوعا نایبڕێ سەد شێخ تێکۆشێ |
«کاک ئەحمەد» دوعای بۆ باجگر دەکرد | ئەیگووت: بمێنێ نەمرێ دەست و برد |
نەک یەکێکی تر لە موسڵمانان | وەک ئەو ڕێگر بێ و دەرچێ لە ئیمان |
بە بۆمبا ماسی دەکەوتە سەر ئاو | ئێستا عەمەلەی ئەشغال کەوتە ناو |
بە کرێکاری بەڕێوە دەچوو | هەر وا بزانە جەردە پەیدا بوو |
ئەڵێن: تەبەقی پڕ ئاشتی ماڵە | ڕاست ئەکەن ئەمە زۆر حەسبوڵحالە |
سواڵکەر پێشڕەوی سوپایێ بکا | ئۆردووی چەنگیزی لەبەر ڕادەکا |
کە لە هێلانەی بێچوە چۆلەکە | مارێ پێوەدای گلەیی مەکە |
هەرکەس عەقڵی خۆی لە لا پەسەندە | فائیدەی نییە ئەم بەند و پەندە |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 529
1937/06/07
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|