جوانانی خاڵ و میل ڕشتوو کەوێکی ناو کەژ و هەردن
Appearance
جوانانی خاڵ و میل ڕشتوو کەوێکی ناو کەژ و هەردن | لە بۆ ڕاوی ئەمانە عاشقان سەییادی بنبەردن |
ئەیا بولبول تۆ مەفتوونی گوڵێکی، من گوڵ ئەندامێ | کە ئاوازی من و تۆ هەردوو یەک ئاوازی هاودەردن |
وەفا کەی بووە لە لای جوانان هەتاکوو چاوەڕوانی بن | جوانان هەرچەند شیرین بن و لاکین حەیفە دڵبەردن |
نەخۆشیی زەردوویی زۆر دوورە لە لالە، تەحەییوور مام | چییە عیللەت کە ئەم لالەڕووخانە بۆ چی ڕەنگ زەردن |
جوانم، ئەم هەموو قەهەرەی لە دەستی تۆوە چێشتوومە | بەخوای عالەم لەبیرم ناچێ تاکوو سەعاتی مردن |
دڵا هەرچەندە ڕووکرژن لە ئارادا ڕەقیب لاچێ | جەمالی ڕووی جوانان هەروەکوو ئاوێنەی بێگەردن |
ئەمە چ شتێکی مەعلوومە درشتی عەیبە بۆ جوانان | فەقەت یاری من و تۆ ئەی برادەر هەردوو خاڵ وردن |
ئەیا عورفی ئەوەت زانیوە وەسڵی یار مویەسسەر بێ | هەموو دەردێ لە دڵ ئەڕوا لە وەختی دەس لە مل کردن |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|