جلک و خواردەمەنی
Appearance
| گەل کە پێویستی نەکا خۆی، کە نەپۆشێ وەتەنی | ئەو گەلە نرخی نییە حەققە نەڵێن پێی مەدەنی |
| چ ئومێدێکی سەعادەت هەیە بۆ ئەو قەومە | کە لە بێگانە بسێنێ جلک و خواردەمەنی |
| وەتەنی ئەو کەسەیە کاری خریدی خۆ و کرد | هەر کە مردیش بەوەسییەت وەتەنی بێ، کەفەنی |
| ئەم قصوورانە کەرەستەی کە لە خارج دێنن | لەمە زۆر چاترە ڕەشماڵی بەن و مووی ڕەوەنی |
| میللەت ئەوساکە مەقامی لە گەلان ژوور ئەکەوێ | لەو مەقامە کردەیی دەستی بێ فەرش و نەوەنی |
| هەرە ژوور ژوور ئەکەوێ قەومی عێراق گشت کە بکەن | شۆڕشی عیلم و ئەدەب، سنعەت و چینینی فەنی |
| کەنزە گشت خاکی عێراق، خواری پڕا و پڕ فەیزە | ژووریشی مەعدەنە، گشت گەوهەرە بەرد و دەوەنی |
| چونکە کوردم ئەمەوێ مەیلی حکومەت بۆ کورد | کە نەوازش نەکرێ، بەندە ئەکا چۆن و چەنی |
| بڵێ نەوجاهی مەلیک غازیی غازی دەبژی | چاک ئەبێ بۆ گەلی تۆ کاکی ئەسیری زەمەنی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|