جزاك الله کە تۆ هاتی بکەی سەردانی بیمارت
Appearance
| جزاك الله کە تۆ هاتی بکەی سەردانی بیمارت | شیفات هێناوە یەعنی میوەهاتی ڕووی گوڵزارت |
| بە نووری حوسنی تۆ شەمس و قەمەر بێ نوور و حەیرانن | غەزال و لەعل و گەوهەر، سێ لە چاو و لێو و ڕەفتارت |
| لە ترسی بازی چاوت پووری دڵ چاری نەما جانا | ئەمێستاکە پەناهی داوەتە جەنناتی ڕوخسارت |
| ئەتیببا دەردی دڵ موشکیل ئەزانن، سەهل و ئاسانە | بە ئەوراقی گوڵی حوسنت، بە لێوانی شەکەربارت |
| سەڵا لەو ڕۆژە تەشریفت بچێتە سەر نەخۆشانت | وەکوو زەڕڕە لە دەورت ڕەقس ئەکەن سووتاوی دیدارت |
| تەماشا کە لە ئاوێنە دیارە چارەیی دەردم.... | ئەگەرچی پێم ئەڵێن خەڵکی بە لوقمان ناکرێ چارت |
| بفەرموو با نەچم بێ تووشە بۆ سەحرایی بێ پایان | وە ئیللا خۆت ئەزاتی ئەبمە مایەی ڕەنج و ئازارت |
| بە قوربان نەوبەتی ئینسافە عومرێکە تەمەننامە | ئیتر وەعدە وەفا کە با نەبم مەحروومی دیدارت |
| عیلاجی زوعفی قەلبم مەیل ئەفەرمووی سەهل و ئاسانە | بە ئەوڕاقی گوڵی حوسنت بە لێوانی شەکەربارت |
| دوعا ناگاتە گوێ و دەستی کەس، ناگاتە دامانی | چ عالی قەدرە یا ڕەب بێ بەڵا بێ سابیری یارت |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|