جانا وەرە تا جانی عەزیزت بەفیداکەم

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
جانا وەرە تا جانی عەزیزت بەفیداکەم  (1936) 
by ئەدەب
جانا وەرە تا جانی عەزیزت بەفیداکەم جارێکی! ئەدا و سەد کەڕەتیشت بەقەزاکەم
لایێ کەششی غەمزەتە، لایێ یۆرشی مووت لەو نێوە داماوم، ئەمن ڕوو لە چ لاکەم!
تا مەحرەمی هەر چین و خەمی توڕەیی تۆ بم پێوەم قەدەرێ هەمنەفەسی بادی سەبا کەم
ڕەنجووریی من، دووریی گوڵ قەندی لەبی تۆن بێهوودەیە خۆم ڕەنجە بەحەبب و بەدەواکەم
فەرمووتە لە پاش مردنی من، دێیە مەزارم مردم بەخودا، هێندە بۆ ئەو وەعدە دوعاکەم
خەیمەی دڵی مە، تەنگە بەلەشکرگەهی عیشقت پێوەم کە فەراخور بەسوپەه، بارە بیناکەم
هەر نامە سیاهـ جەننەتییە، گەر وەکو زوڵفت چاتر کە بەعەمدەن ئەمنیش نامە سیاکەم
مەعلوومە کە تەئسیری نییە، ناڵە لە لای تۆ چبکەم! چ بڵێم! بۆچی فەغان! بۆچی هەراکەم؟
مەعشووقە لە لا، جام بەلەب، مەنزڵی خەڵوەت چیدی هەیە دنیا! کە تەمەننا لە خوداکەم؟
شەرتی ئەدەبە، جانی فیدای ئەو کەفی پاکا بتوانم ئەگەر لەوسەری گێسووتی ڕەهاکەم


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.