جانا لە هەناسەی دەمەکەت بۆنی شیفا تێ
Appearance
| جانا لە هەناسەی دەمەکەت بۆنی شیفا تێ | دەم بێنە دەمم با نەمرم خێرت ئەگاتێ |
| عومرێکە بە ڕۆژووم و نەبوو جەژنی سیامێ | بەدبەختم و نەمدی لە شەوا قەدر و بەراتێ |
| کەوتوومە لە بەر قاپییەکەت سائیلی ڕووتم | شادم کە بە ئیحسان و بە ئینعام و زەکاتێ |
| ئەو وەعدەیە فەرمووتە کەچی ئیفات نەفەرموو | باوەڕبکە ئەمجا لە دەست دەچمە شکاتێ |
| تا نیونەفەس ماوە قەدەم بینە سەرینم | با بێتەوە خانەی بەدەنم تازە حەیاتێ |
| لەوساوە کە فەرمووتە شەوێ دێم و نەهاتی | ئێوارە گلاراومە تا بادی سەبا تێ |
| جانا کە خەیاڵی گوڵی حوسنت بە دڵا تێ | وەک بادی سەبا وایە بەسەر باغی گوڵا تێ |
| تەنها لە دڵی من نییە ئەو بادە بە قوربان | زۆرە لە هەموو مەملەکەت و شار و وڵاتێ |
| دواگیانمە فەرموو قەدەمێ بێنە سەرینم | با بێتە لەشی وشکەوەبوو تازەحەیاتێ |
| سابیر کە نەخۆش کەوتووە هەر چاوی لە ڕێیە | تۆ بێی و شیفای دەردی ئەوی وای بە دڵا تێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|