جانا بەفیدای غونچەیی نازی دەهەنت بم
Appearance
جانا بەفیدای غونچەیی نازی دەهەنت بم | قوربانی گوڵی گوڵشەنەکەی نەستەرەنت بم |
هەرچەندە کەوا دڵشەکنیشە، خەمی زوڵفت | قوربانی خەمی زوڵفی شکەن، دەرشکەنت بم |
باڵات وەکو نارەوەن و غەبغەبەکەت سێو | سەد جارە بەفیدای سێوی بەری نارەوەنت بم |
فەرمووتە کە:نوتقی منە، وەک نەشئەیی سەهبا | قوربانی کەلامی وەکو بادەی کوهەنت بم |
قوربانی جەوابی شەکرئامێزی عیتابت | من چم! کە موقابیل بەخیتابی سوخەنت بم! |
ئەو ڕۆژە، کە دوو زوڵفی وەکو دوو ڕەسەنم دی | زانیم کە دەبێ بەستەیی چاهی زەقەنت بم |
وەڵڵاهی کە بیدەم بەهەموو لەززەتی جەننەت | یەکدەم لە سەمەنزاری گوڵ و یاسەمەنت بم |
سەد بلبلی شەیدات گرفتارە بەگوڵزار | ساتێ ئەمنیش با لە تەماشای چەمەنت بم |
عیشقی ئەدەب و تەلعەتی تۆ؛ کاری خودایین | تۆ؛ وەک بتی زیبای و دەبێ من شەمەنت بم |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|