جالینووس ئەڵێ: تاقیم کردەوە
Appearance
| جالینووس ئەڵێ: تاقیم کردەوە | هەر قەومێ ناسرا بە پێی کردەوە |
| هیندی و حەکیمی، فورس و تەکەببور | تورک ئیتاعەت، ئەرمەن سفرەدڕ |
| عارەبی بەڕی و میوان پەروەری | کورد و ئازایی، بە ماڵ و سەری |
| حەبەش سەداقەت، شامی و شەئامەت | مەلا و چرووکی، زەنگی و حەماقەت |
| کورت و فیتنەیی، درێژی و بێ هۆش | لە دوو جەژنان بوو شێخی نوێژ فرۆش |
| ئاین و ئۆیینی مووزەردی چاوکاڵ | شەهوەت پەرەستی ڕەشی ڕووبەخاڵ |
| کوێر و حافیزە جوولەکە و حیساب | بەنگ و کەساسی، دەوڵەت و شەراب |
| جاف بۆ زییانی، هەمەوەند بۆ شەڕ | شێخ و تەفرەقە، زەنگەنە بۆ گەڕ |
| پشدەر جەنگاوەر ڕێکن و یەکەن | شوان و دزەیی لە ناویان ئەکەن |
| بانەیی دەڵێن: ئەسحابە کوژن | سیوەیلی ئێستا قامک دەمژن |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 453
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|