جاران کاسەی دۆ کەوچکی تیا بوو
Appearance
| جاران کاسەی دۆ کەوچکی تیا بوو | بە ڕیزە هەرکەس نۆرەی جیا بوو |
| ئێستا هەر کەسێ پیاڵەی خۆی پڕ کا | بەشی کەس نادا بشڵێی: وا خنکا |
| «ئەسکەمل» جاران کە سیرمەدار بوو | هەر چوار تەرەفی لێوە دیار بوو |
| ئێستا گەورەکان «قۆڵتۆغ»نشینن | ئەم لاو ئەولا و دوای خۆیان نابینن |
| خۆزگە ئەو عەقڵەی پێش چوونە سەرکار | لە سەردا ئەما و ئەتهێنایە کار |
| خۆزگە بەڵێن وەک ماست سپی دەبوو | بەسەر لێوەوە شوێنێکی دەبوو |
| ماست و ڕاست ئێستا بوونە مۆدەی کۆن | شەرم و تەریقی نەهێشتوە «پاردۆن» |
| بیستم ئاغاکەی دێی «سیامەنسوور» | ئەحواڵی منی کردووە بە دەستوور |
| وتوویە تاکو پیشەی درۆ بوو | موتەسەڕڕیف بوو هەم سەربەخۆ بوو |
| بووبوو بە عوزوی مەجلیسی عالی | زۆری نەمابوو ببێ بە والی |
| ئێستا کە تەرکی درۆی کردووە | چاوەڕێی کەوش و پاڵتۆی مردووە |
| ئەو ماڵوێرانە بۆچ وا ڕاست ئەڕوا | ئەم ڕاستگۆییە ئەوی خستە دوا |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 463
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|