جاران خوا قینی ئەگرت لە شارێ
Appearance
| جاران خوا قینی ئەگرت لە شارێ | بە ناخی زەویا ئەیبردنە خوارێ |
| یاخۆ قەومێکی بەوە ئەترساند | لە ئاسمانەوە بەردی ئەباراند |
| کە پێغەمبەری ئێمە پەیدا بوو | لەبەر خاتری ئەو ئەمانە لاچوو |
| ئێستا لە ڕێگای دین لامان داوە | خوا و پێغەمبەرمان هێند لێ ڕەنجاوە |
| وا وردە وردە ئەمان ترسێنێ | لە شوێن بەرد جارێ خۆڵ ئەبارێنێ |
| ئەم خۆڵ بارانە لە جێی ئینزارە | هەروا بین نۆرەی بەردە ئەمجارە |
| هەرچی ئەبینی کەوتوەتە گزی | جۆی گیانلەبەریان وەک کووتاڵ دزی |
| ئەمە کردەوەی خۆیان هاتە ڕێ | ئەگینە ئێرە و فەلەستین لە کوێ |
| سوپاسی ئێمە با بەجێ بێنن | وا لێرە تۆڵەی ئەوان ئەسێنن |
| خۆزگە بایعی کوتاڵ و قوماش | بە جووت ئەکەوتنە ناو دۆزەخی ئاش |
| دەستەملان ئەبوون بە جووت وەک یۆڵداش | ئەترنجانە بەینی دوو بەرداش |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 874
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|