جاران ئەیانگوت عەشرەت هاوارە
Appearance
| جاران ئەیانگوت عەشرەت هاوارە | خۆیان گورج ئەکرد پیادە و سوارە |
| ڕوویان ئەکردە مەڵبەند بە سەر ڕەو | وەستانیان نەبوو چ ڕۆژ و چ شەو |
| تێیان هەڵ ئەکرد وەک بچنە شایی | ناویان دەرچوو بوو کورد بە ئازایی |
| ئێستە دەوڵەمەند کەڵکی نەماوە | دەستی بە دەستەی دینار بەستراوە |
| پیاو دەوڵەمەند بوو پەکی ئەکەوێ | پارەدار گیانی خۆی زۆر خۆش دەوێ |
| زۆریان کەوتوونە دەوڵەت پارێزی | ئەو ئازایییە بووە بە حیزی |
| نازانن سەلەم لە لێ قەومانا | یەک بە هەزارە لەلای قەومانا |
| لە تەنگانەدا بۆ گەل دینارێ | زیو و ئاڵتوونی لە شوێن ئەبارێ |
| درەم وەرگێڕی بۆت ئەبێ بە مەرد | دینار کە زۆر بوو لێت ئەبێ بە دەرد |
| ئەمڕۆ بۆ باران فەرەنجیم بەیتێ | سبەینێ بۆ تۆ ئەبێ بە بەیتێ |
| ئەوسا نەتدامێ و کەوتیە نکەنک | بۆچیمە لە دوای باران کەپەنک |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 815
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|