جاران ئەیانوت لە زەمانی زوو

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
جاران ئەیانوت لە زەمانی زوو  (1941) 
by موفتی پێنجوێنی
جاران ئەیانوت لە زەمانی زوو گەر کچ بخوێنێ زوو ئەبێ بەدخوو
بەهۆی نووسینی نامەی پەنهانی دێنێتە بەرهەم سەد دۆستی گیانی
ئیتر بە کاغەز دنیا تاڵ ئەکا حەیای قەومەکەی پایەماڵ ئەکا
ئەی باشتر نییە هەر دوو بە دوو بێ بۆچ فەرهادکوژێ لە هاتوچوو بێ
لە هەردوو لاوە زەخیرەی ماڵی بکێشێ بۆ خۆی لەگەڵ مناڵی
سوێندیان بۆ ئەخوا بە خوا و بە ئایەت گڵ لێم نابییە هەتا قیامەت
ئەوانیش لەبەر تەزبیحی جوانی بەرماڵی کۆڵی و نوێژی بەیانی
هەر دوو بەجارێ تەسلیمی ئەبن ئەڕۆن لەگەڵیا قوژبن بە قوژبن
وەختێ ئەزانن لە شار و لە دێ وەک بەیتی ڕۆستەم ناویان دەر ئەچێ
نامووسیان ئەچێ ماڵیشیان سەربار ناویان ئەزڕێ لە دێهات و شار
بە کورتی هەردوو هەتاکوو ماون لەلای داپیرە چاو دانەواون
کە وا بوو خوێندن بۆ پیاو و بۆ ژن ئەبێتە سووپەر ڕووبەڕووی دوژمن
بێ علیم و زانین ژیانی ئینسان نەختێ باشترە لە ژینی حەیوان
ئەم لەسەر خانە و ئەو لەژێر خانە ئەو ژینی بە پووش ئەمیش بە نانە
هەر بە خوێندن بوو کە بۆمبای بەرقی بێ خاوەن ڕۆیی لە لەندەن تەقی
هەر بە خوێندن بوو قومبەلەی زەڕڕە ژاپۆنی خستە هاوار و نەڕڕە
ئێمەش هەر لەسەر فکری جارانین بۆیە لە ڕیزی خزمەتکارانین

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse