جاران ئەگەڕان بۆ ئیش لە شوێن پیاو
Appearance
| جاران ئەگەڕان بۆ ئیش لە شوێن پیاو | یەکێکیان ئەویست ڕەسەنی ناسراو |
| وەجاغزادەیی بە ئیرس سەندبێ | دەرسی مەجلیسی باوکی خوێندبێ |
| شەرمی نامووسی باوکی بیگرێ | بە هەوای جاهـ و مەسنەد نەخوڕێ |
| چونکو ناوەجاغ نۆرەی کەوتە بەر | خۆی لێ ئەگۆڕێ، کار ناباتە سەر |
| ئەمە ئیجابی چەرخی دنیایە | حوکمی ئەزەلی و تەقدیری خوایە |
| «إِنَّ الْإِنْسَانَ لَیَطْغَی»ی فەرموو | کە ئیستیغنای دی، بایی ئەبێ زوو |
| پەست پایە لەگەڵ کەوتە سەرمەستی | جڵەوی هۆشی دەرچوو لە دەستی |
| بواری ئاو و شەراب ئەم دوانە | مەحەکی لەش و عەقڵی ئینسانە |
| ئێستا ئەمانە باوی نەماوە | خۆ هەڵکێشان و دەم گەرمی باوە |
| بۆیە وا دنیا تێکچوو بە جارێ | لە ئاسمانیش هەر بەفر ئەبارێ |
| باوجوود هەمووی خواستی یەزدانە | چەوتی و چەوێڵی ئێمە بەهانە!! |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 999
1950/02/23
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|