جاران ئەچووینە سەر باوە گوڕگوڕ
Appearance
| جاران ئەچووینە سەر باوە گوڕگوڕ | ئەمان گوت هاتوین بۆ زگپڕی و کوڕ |
| باوەڕمان نەکرد شەخسە و پیاوی خودا | تا هاتنە بەر پێی پادشا و گەدا |
| کوڕێکی وای دا بە عاسمە خاتوون | پۆیلانەی گەییە سەد هەزار ئاڵتوون |
| ئەوی منداڵی نەبێ نەوت ئەخوا | مناڵی ئەبێ بە مێرد یا بە خوا |
| کارێکی گەورەی تر لە بەینایە | هەم دیسانەوە ئەویش بە خودایە |
| جێ مەبعووسێکی کەرکووک مونحەلە | زۆر کەس بە هیوا و بە پەلەپەلە |
| وەزیفەی ئێستا هەمووی بۆ نانە | لێی ناگەڕێن ئەم دەوڵەمەندانە |
| هاتووینەوە سەر نەریتی پێشوو | بۆیە کچێکمان بۆ نادرێ بەشوو |
| کە فرە میر بین بەر نابەینە سەر | «بیرسی یا پەڕاو برسی یۆزەر» |
| کاریان لەگەڵ یەک هەمووی بەقینە | بۆ نان بڕین بێ تووتن شیرینە |
| دووبەرەکییە و فیتنە لەناوە | هۆمان کەوتۆتە گوێرەکەی لاوە |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 427
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|