تەماشا ئەمر و فەرمانی عەجەب فەرخوندە شایێکە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
تەماشا ئەمر و فەرمانی عەجەب فەرخوندە شایێکە  (1945) 
by مەلا مارف کۆکەیی
تەماشا ئەمر و فەرمانی عەجەب فەرخوندە شایێکە بنۆڕە سەففی موژگانی عەجەب تیپ و سپایێکە
لە تاقی قەوسی ئەبرۆی دەمبەدەم سەهمی حەوادیس دێ عیلاجی ناکرێ بۆ کەس عەجەب بورج و قەڵایێکە
هەتا کەی کونجی تەنهایی وەرە زاهید تەماشاکە کە خەیمەی شای شەکەر لێوان چ قەسر و بارەگایێکە
کە حوسنی یار و ئەغیارم لە میزانی خەیاڵمدا بە دڵ دیتم هەموو لایێکە ئەو تەنیا لە لایێکە
خەزێنەی ڕوومەت و لەعلی لەب و سیمی زەنەخدانی گوتم بێتوو خودا بیدا عەجەب گەنج و تەڵایێکە
ئیشاڕەی کردە لامی زولفی، ئەلفی قامەتی یەعنی جەوابی قەددی دالی تۆ فەقەت لامەلفەلایێکە
دڵی خستوومە قەیدی خەتتی، قوفڵی خاڵی لێداوە سوپاسی لێدەکەم بەهبەهـ عەجەب سەیر و سەفایێکە
کە عاجز بووی لە گۆشەی تەنگ و تاریکی دڵم فەرموو وەرە سەر مەستەحی چاو، چاوەکەم خۆش جیلوەگایێکە
مەچۆ نێو خەستەخانەی عاشقی ڕوو زەرد و سەوداسەر لە دووری تۆ عەجایب شیوەن و شین و سەڵایێکە
«موتەووەل» زولفی تۆ بوو «فەسڵ» و «وەسڵ»م لێ تەماشا کرد موعەممایێکە لایەنحەل و زەنجیری بەڵایێکە
هەزاران قازی و موفتی لە مەکتەبخانەیی عیشقی خەریکی دەرس و تەحسیلن مەڵێن تەنیا مەلایێکە

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse