تەرکی ڕۆح و سەر ئەکەم

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
تەرکی ڕۆح و سەر ئەکەم  (1953) 
by قانع
تا حەیاتم بێ لە دڵما، شەرتە میهرت دەر نەکەم رۆژ پەرەستم تا بمێنم، سوجدە بۆ ئەختەر نەکەم
شەرت و عەهدە مەیلی گەرمت قەت لە لام ساردۆ نەبێ تا سەرم نەدروونە جاو و زیارەتی مەحشەر نەکەم
وشکە سۆفی ڕیش بڕاوە، واعیزی سەر مینبەرم چۆن لە داخی غەیری ئەبرۆت تەرکی هەر مینبەر نەکەم؟
گەر وەکوو مەجنوون لە کێوی نەجدەدا خۆ داگرم شەمشەمەکوێرەم کە ڕوو بۆ شەمسەکەی خاوەر نەکەم
گەر لە لێوی لەعلی ئاڵت قەترەیێکم دەس کەوێ ڕوو ڕەشم گەر تەرکی ئاوی زەمزەم و کەوسەر نەکەم
نووکی موژگانی لە خەنجەر تیژترە بۆ قەتڵی من چۆن بە جارێ تف لە شیر و خەنجەر و نەشتەر نەکەم؟
عەرزی یارم کرد کە بۆچ پەرچەم لەسەر ڕوخسارتە پێی وتم بەزمە! لە سەر چی عوود لەسەر مجمەر نەکەم؟
هەر شەوێ دولبەر بە نازۆ ڕوو بکاتە مەنزڵم ڕەببی لاڵ بم گەر لە ڕێیا تەرکی ڕۆح و سەر نەکەم
یار بە ئیستیهزاوە فەرمووی قانعا ماوی شوکور لافی میهری تۆ درۆیە، من ئەبێ باوەڕ نەکەم

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse