تێکی دەن

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
تێکی دەن  (1965) 
by قانع
کاکی کوردی هەژار و دڵگەرمم گوێ گرە سا لە بانگی بێ شەرمم
بۆ لە ناو نیشتمانی پیرۆزت دیل و مەحزوونە لاوی دڵسۆزت؟
بۆ زمانی فەسیحی باپیرت یا برای خۆشەویستی هاوشیرت
مەنعی کەن لێت بە زەبری تێهەڵدان بتخەنە کونج و قوژبنی زیندان!؟
بەرگی قەومی کە فەخرە بۆ کوردان مەنعە بیکەیتە بەر وەکوو یاران
بۆچی کوفرە بە کوردی نووسینت باسی باپیر و حوکمی دێرینت!؟
بۆ نەخوێنن لە وەسفی ڕابوردوو باسی ساسان و میدیای زیندوو!؟
بۆ نەوێری حقووقت داوا کەی!؟ ئاشکرا بانگی کوردی بۆ هەڵدەی!؟
بۆ نەوێری بڵێی کە من کوردم!؟ میللەتێکی بەغیرەت و گوردم!؟
یا ئەبێ بۆچی نەوتی دزراوت مایەکەی بەش کەن لە بەرچاوت!؟
بۆچی ئاڵتوون و زیوی ئەم خاکە وا لە گیرفان و نۆشی «کۆلاک»ە!؟
یا فەلای بەشخوراوی ماندووی پیر نانەجۆیەکی بۆ نەبێ دەسگیر!؟
یا کرێکاری ڕووت بەبێ فرمان زیاد لەمانیشە، کوشتن و لێدان!؟
چەک بە دەس بەدفەساڵ و دێوانە نۆکەری خاسی کۆشکی شاهانە
ڕەزمئارا و نوورەدین سەگسار بوون بە جەللادی قەوم کوردی هەژار
قەت لە بیرت نەچێ هەتا ماوی «قەسری قاجار» و بەرگی خوێناوی
شاپەرستیی بنێرە ژێر پێڵاو دەک بە لەحنەت بێ شاهـ و تەختی گڵاو
چەندە خۆش هاتە سەر نیگاری کەلام شاعیرێکی هەژاری بێ ئارام:
«تێکی دەن، لێکی دەن، لە یەک ئانا سووک و سەنگین نەبێ لە میزانا»
«بولشویکی است خضر راه نجات بر محمد و آله صلوات»


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).