تێکۆشین بۆ دەرمان
Appearance
چ خۆشە دەرد ئەگەر دەسدا لەلای یاران و دەرمانی | بیابان دوور نییە هەرگیز کە مەعلووماتە پایانی |
لە مەزهەب عاشقا کفرە بپارێزی وجوود و ڕۆح | ئەبێ گیانت نیشانگا کەی لە وەختی تیرە بارانی |
دە سۆفی شەربەتی مەرگیش حەرامت بێ چ جای نیعمەت | کە خۆی ناخاتە مەیدانی عشق بۆ ڕاحەتی گیانی |
ئەگەرچی شێت و سەوداییم بە ئەم بێ عەقڵییەش زانیم | کە نابێ خۆم بپارێزم لە گیر و داری مەیدانی |
کەوانی قەوسی ئەبرۆی بێ وە یا تیری موژەی چاوی | بەدینم عارە گەر چاوم بقونجێنم لە پەیکانی |
ئەگەر عاشق خەمی کوشتن بخوا یا دەربەسی سەر بێ | وەکوو سۆفی خەجاڵەت بێ درۆیە عشقی جانانی |
حەکیمێ خۆی بە دەردی دڵ بناڵێنێ وەکوو قانع | وەکوو ئەشعاری قانع بێ بەهایە فەنی دەرمانی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|