تێکۆشینی باز و کەڵەشێر
Appearance
جارێکیان بازێ تەڕلان تەوارێ | کەوتە ڕاو کردن لە کۆهسارێ |
کەڵەشێری زل لە هەوارە کۆنێ | جێمابوو لە خێڵ بەهەر چلۆنێ |
کە بازی چاو کرد چووە ژێر دارێ | نەک باز بزانێ بۆی بێتە خوارێ |
بازیش نیشتەوە لەسەر پۆپەی دار | تەماشای ئەکرد لە ژوور و لە خوار |
نواڕی کەڵەشێر خۆی پسوو داوە | بە ڕووی خاکەدا چاک دامرکاوە |
ڕووی تێکرد وتی ئەی یاری غەم خوار | هاوپەڕ و هاوخوێن هەروەک من باڵدار |
بۆچی ئەترسی هەڵفرە بۆ لام | تاوێ دانیشین بە مەیل و مەرام |
با لە ژینی یەک چاک شارەزا بین | لە پاشان هەر کەس بۆ جێی خۆمان چین |
مەترسە چاخی زوڵم نەماوە | خوێنمژین تەواو بە ڕووی دنیاوە |
کەڵەشێر زانی کە باز نایکوژێ | هەر وەکوو جاران خوێنی نامژێ |
لە کون هاتە دەر نواڕی بۆ لای باز | لەگەڵ یەکتری کەوتنە ڕاز و نیاز |
وتی ئەی شاباز خاوەن دەسەڵات | من باڵم نییە هەڵفڕم بۆ لات |
ئەبێ عەفووم کەی توانام نییە | کە نەمتوانی دەسەڵات چییە |
باز وەرامی دا تەمەڵی بێ خێر | کزی ژێر دەس ژن بە نانە ڕەق فێر |
ئەوەڵ تا ئاخر تێنەکۆشاوی | بۆیە وا ئێستە تەواو داماوی |
تەکان دە لەخۆت تا ئەگەیتە لام | کێ بێ تێکۆشین ناگا بە مەرام |
بە تێکۆشینت زۆر بێ یا کەم بێ | ئەگەی بە ئامانج خاترت جەم بێ |
کەڵەشێر لە ڕیا غیرەتی نوان | بۆ لای هاوڕێکەی باڵی ڕاوەشان |
سێ یەکی ڕێگای تەی کرد و داکەوت | چۆن داکەوتنێ زۆر بە لار و چەوت |
ئەمجار دووبارە دای لە شەقەی باڵ | گەییە نیوەی دار بە هەزار ئەحواڵ |
بۆ جاری سێهەم هێزیدا باڵی | بەهەر جۆرێ بوو گەییشتە پاڵی |
دەمیان نا ناو دەم یەکتری بەجۆش | یەک بە یەکتری تەواوی سەرخۆش |
چوونکە کەڵەشێر هێزی دا بە خۆی | ئەوە کە ئەیویست چاک دەستی دا بۆی |
هەر کەس تێکۆشا شوێنی دیارە | بۆ مردن چاکە پیاوی بێکارە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|