تۆ کاتێ بچۆ بە گژ یەکێکا
Appearance
| تۆ کاتێ بچۆ بە گژ یەکێکا | بتوانی تێکی شکێنی پێکا |
| کە دەرەقەتی زۆردارێ نایەی | بشیێتە سەر ڕێت ئەبێ لێی لادەی |
| جنێو فرۆشی لای مەردان عارە | شەڕە جنێوە سوحبەت لەم شارە |
| جەواد و قەواد بە شێوەی میسری | هەر دوو گەوادن مەعنای کە بگری |
| هەر چەند کە ناوی گەواد بەدناوە | لە دز چاکترە بۆیە وا باوە |
| دز ماڵت ئەبا و دڵت یێشینێ | ئەو خزمەت دەکا و دوو دڵ پێک دێنێ |
| ئایینی ئیسلام وا قاڵ کراوە | دەستووری وامان بۆ دانراوە |
| ئەگەر بێ و لەسەر ئەو ڕێیە بڕۆین | هێند سەر ئەکەوین نەزانین لە کوێین |
| خۆ ئەگەر بێتوو سەردەرهەوا بین | تا ئەماننێژن ئەشێ هەروا بین |
| هێند دەرناکەوین ئەوا لەم پەڕین | بۆچ بە بلوێری خەڵکی هەڵپەڕین |
| هەڵپەڕکێکەیشمان دووبەرەکییە | خووی کۆنمان شەڕی ناو گەڕەکییە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 917
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|