تۆ وەرە ئەی دولبەری ڕوو ئافتاب
Appearance
| تۆ وەرە ئەی دولبەری ڕوو ئافتاب | لاوەکە بێ پەردە و ناز و عیتاب |
| بێرە سەرینم مەرەزم تێبگە | وا لە فیراقت جیگەرم بوو کەباب |
| وا لە غەمی دووری تووە کەوتووم | نەک حوکەما، قابیز ئەکا ئیجتیناب |
| ڕەحمی خودا بێنە دڵ و بەسیەتی | میحنەت و دووری و فیراق و عەزاب |
| سەد کەڕەتم دەربکەی و دێمەوە | تۆ کە میسالی عەسەل و من زوباب |
| دەرد و غەمت حاسڵی عومری منە | وەرنە سەوابم نییە عیندەلحیساب |
| عەکسی گوڵی ڕوومەتی تۆ باعیسە | وا کە سروشکم بووە عەینی گوڵاب |
| عاشق و غەمبارم و چاوت شەراب | خەستە و تادارم و لێوت عەناب |
| فەرموو ئەگەر جان و دڵت پێدەوێ | حازرە سابیر لەبۆ ڕەددی جەواب |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|