تۆ دەزانی بۆ چی یادی دڵبەری ڕەعنا دەکەم
Appearance
| تۆ دەزانی بۆ چی یادی دڵبەری ڕەعنا دەکەم | مەیلی بەدنامیمە بۆیێ کاری بێپەروا دەکەم |
| سەر لەسەر سەودایی تۆ و دڵ لە پایی پێیەکەت | بۆ چمە جانا سەر و دڵ، هەر دوویان ڕیسوا دەکەم |
| موڵکی میسرم بۆ چییە، گەر ماهی کەنعانم هەبێ؟ | چم لە بازاڕی زولەیخا، یووسفی سەودا دەکەم |
| چاوەکەم چاوم لەبۆ چاوی تۆ خوێنباری دەکا | وا منیش هەر لەحزە بۆ تۆ شین و واوەیلا دەکەم |
| مەیلی من هەر مەستی و ڕەندی و شاهیدبازییە | وا لەبەر میحرابی ئەبرۆت تاعەت و تەقوا دەکەم |
| من لەدەست دنیایی دون و عالەمی وا بەدعەمەل | ڕوویی شکوا وو تەوازوع بۆ شەهی بەغدا دەکەم |
| سافییا هیران وەکوو نیرانە، جیرانی جەحیم | سا کە وا بێت و تەوەکول دائیما بە خودا دەکەم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|