تۆ ئەحمەدی موختاری
Appearance
تۆ ئەحمەدی موختاری، موقەڕڕەبی غەففاری | شافیعی توڕڕەداری، لێت بێ سەلامی باری |
خاکی حیجاز، فیدامە، کۆلەی شاو و گەدامە | هەتا ڕۆژی قیامە، نیازیی دڵمە یاری |
تەواف و ئاوی زەمزەم، سەعیی سەفاوو مەڕوەم | هیچ نییە پێی بەدەل کەم، بە بێ خەسارە داری |
عەڕەفاتی مونەووەر، هەم موزدەلیفەو مەشعەر | خیف و مینای موتەههەر، لەگەڵ ڕەمی جیماری |
مەنزەرەی ڕۆژی حەشرن، حەجاج کە ڕێگە دەگرن | تابیعی نەهی و ئەمرن، بۆ غافیر و سەتتاری |
هەموو میوانی خوانە، پاک لە گوناهـ جودانە | تالیبی مەرحەبانە، عەفووی پەروەردیگاری |
مەدحی حەبیبی ئەکڕەم، دوورە لە من بە هەردەم | مەعقوول نییە کە دەست دەم، لە مەدحی سەحب و یاری |
ئەو مەرکەزی ئینعامە، سەرداری خاس و عامە | من مێشولەی هەوامە، لە ڕاست ئەو توڕڕەداری |
ئەو سەروەری زەمینە، ئیمامی موڕسەلینە | شەفیعی موزنیبینە، منیش گەداو هەژاری |
ئەو شاهی سەر بە تاجە، ئەو ساحێبی میعراجە | عالەم بەوی موحتاجە، لە ڕۆژی شەرمەزاری |
من بێ بەهاو حەیامە، ڕۆژ و شەو پڕ خەتامە | بێ مەلجەئو پەنامە، گەر ڕەحمەتێک نەباری |
ئەمما ئەگەرچی دوورە، بەینی من و ئەو نوورە | وەک سولەیمان و موورە، نیسبەت کە بکرێ جاری |
لە مەککە بوو زوهووری، ئەو زاتی پڕ لە نووری | خەڵاتی کرد غەفووری، بە ڕوتبەی تاجیداری |
پاشان لەبەر ڕەحمەتی، خودای ڕەببولعیززەتی | کردی عەزمی هیجرەتی، لەگەڵ سددیق بوو ساری |
بۆ لای مەدینە هاتن، هاتن بەڵام چ هاتن | ڕۆژ و مانگ بوو هەڵاتن، عالەمیان هاتە دیاری |
لە پاشی ئەو جەنابی، هات کۆمەڵی ئەسحابی | بووە مەجمەعی ئەحبابی ، موهاجیر و ئەنساری |
مەدینە بوو مونەووەر، بە هاتنی ئەو سەروەر | مەککە دەبوو موعەتتەر، پاک بۆوە لە کوففاری |
بووە جێی تەکبیر و تەهلیل، بووە جێی تەسبیح و تەنزیل | بووە مەنزیلی جوبرائیل، لەوێ دەهاتە خوارێ |
ڕوو بکەنە لای مەدینە، جێی فەخری موڕسەلینە | مەڕجەعی ئەهلی دینە، خۆشی لە بۆ زوواری |
عالەم لەوێ غەنی بوو، هەموو کەس گوڵشەنی بوو | بەشیان لە خەرمەنی بوو، کەوتینە بەختیاری |
بەڵام ئەمن بە تەنیا، نە دینم و نە دونیا | غەرقی گوناهی دەریا، هەر مام بە ئینتیزاری |
ئەگەرچی ڕووت و قووتم، لە چاکە وا لە دووتم | چونکە غولامی خۆتم، لێم دوور مەبە یەکجاری |
لە دوور کە دێتە بەرچاو، دێ بۆن بخور و عەتراو | بە نووری شاهی گوڵباو، ڕووناکە چار کەناری |
زەمانە پڕ جەفایە، هەرچی هەیە بەڵایە | فیتنە لە فیتنە دایە، لە دێهات و لە شاری |
عاجز ئەگەرچی خواری، لە دەرگەی شەرمەزاری | مەئیووس مەبە لە یاری، شافیعتە لای غەففاری |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|