تۆڵە نامە
Appearance
ڕۆڵە بڕوانە لە کردەی دوژمنی غەدداری تۆ | ڕۆژی دانایی لە تاڵان کردن و کوشتاری تۆ |
شێخی پالۆ و نەهرییە کوژران بەسێ پا بێ خەتا | خۆی ئەوا بۆ کوشتنی تۆش ساز ئەدا خوێنخواری تۆ |
ڕەنگی نیشتمانت بەخوێن کرد بۆتە قاڵی دوژمنت | سووتەنیی تورکانە ئێستا ئێسکی نازداری تۆ |
دەربەدەر بوون ماڵ و منداڵی شەهیدانی گەلت | چۆل و وێرانە سەراسەر ئێستە دێ وو شاری تۆ |
هەر دەبێ مات و مەلوول و دەس بەئەژنۆ دانیشی | هەر دەوامی بێ دەبێ ئاهو گرین و زاری تۆ |
دەست و پێ هەڵکە بجووڵێ ئێستە چاخی تۆڵەیە | نابێ ئارامت هەبێ، گەر بۆ گەلت غەمخواری تۆ |
پڕ لە چەک ئامادەبە تێ هەڵکە دەی بستێنە زوو | تۆڵەیی گەورە و بچووک و ڕەنجبەر و دینداری تۆ |
تازە کێت ماوە لە خزم و ماڵ و منداڵ و کەست | ڕۆحێکی مات و کزت ماوە، لەویش بێزاری تۆ |
ئاهی سەردی سینە وو سۆز و گڕی جەرگ و دڵت | هەر بەتۆڵە لا ئەچێ دەرد و غەم و ئازاری تۆ |
چاخی فرسەت لێی گەڕان پاشا پەشیمانی چ سوود | بۆیە بەر باد و پەرێشان بوو گەلی دینداری تۆ |
گەهـ بەسونگی، گەهـ بەگوللە، گەهـ بەبۆمبا دەتکوژن | سەد دەخاڵەت کەی بەڕاستی کوشتەیی سەر سێداری تۆ |
چەندی خۆت بۆیان بەکوشت دا، ئاخری سوودی نەدا | چونکە کوردی هەر لە چاویان بێ نموود و خواری تۆ |
سەد هەزار منداڵ و کیژت دەربەدەر بوون و نەمان | وا لە دەس بێگانە دۆتەی خۆشەویست و یاری تۆ |
نیشتمانت چۆل و وێرانە، گەلت بوو دەربەدەر | دادەمەزرێ خێڵی بێگانەت لە جێی گوڵزاری تۆ |
ئەی ئەسیری ڕۆژێ وا دێ گەل بەحەققی خۆی ئەگا | لەو دەمە هێدی دەبێ ئێشی دڵی داغداری تۆ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|