تۆڵە ئەسێنم

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
تۆڵە ئەسێنم  (1965) 
by قانع
بە سەرما ڕامەبوورە کاکی زاڵم! لە دەستی زوڵمی تۆ، وێرانە ماڵم
بە شەو ئێشکچی ماڵ خان و ئاغام بە ڕۆژ کۆڵ کێشی پووش و دڕک و داڵم
ئەگەر ڕا کەم لە بۆ مڵکی یەکێ تر لەوێشدا قوڕ بە سەر هەر عەینی حاڵم
لە دەس قانوونی پیسی میر و ئاغا لە هەر لا بم، بە دەس زوڵمۆ ئەناڵم
دە زاڵم نۆرەمە، خۆت ڕاگرە بۆم بچێژە شەربەتی گورز و گۆپاڵم
بە تەنیا چاو لە قونجانێک بزانە ئەسێنم حەقی زوڵمی چەند ساڵم
حەقی جووتیار و پاڵە و ڕەنجبەرانم حەقی چەوسانەوەی خۆم و مناڵم
بە زەبری چەکوشی کاوە مێشکی ئەپژێ قەوارەی پوچەڵی، زوحاکی زاڵم
چ خۆشە بێتە دی، ئامانجی بەرزم ئیتر کۆشک و تەلاری میر نەماڵم
چ خۆشە هێزی ڕەنجبەر ڕابماڵێ قەڵا و زیندانی ئاغای بەد فەساڵم
چ خۆشە من بڵێم ئاغا چ کارەی؟ بڵێ: ئەمڕۆ لە گومرکدا حەماڵم!
چ خۆشە میر بە عینوانی کرێکار بڵێ: ئیشت نییە؟ ئەمڕۆ بەتاڵم!
چ خۆشە قانعا بێ خۆف و ئەندێش بڵێیت: زاڵم لە کوێیە، من زەواڵم

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse