تۆبەکردن

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
تۆبەکردن  (1954) 
by قانع
وا پیاوێ عومری چووە حەفتا ساڵ بێ تێگەیشتن بێ عەقڵ و کەماڵ
چاکەی نەکردووە خێری نەکردووە قەسەمی بەڕاست هەرگیز نەخواردووە
نازانێ ئیمان چۆنە و چۆن نییە بەهەشت چلۆنە و جەهەننەم چییە
نازانێ ئەسڵ و فەرعی دین کامە کێ جوولەکەیە یا کێ ئیسلامە
وەختێ کە پیر بوو قوەتی نەما شەریکی دزی، شەریکی ناکا
ئەگەرچی جاران بە قووەت بووە کۆڵ هەڵگرتنی لەدەس دەرچووە
دەرەقەت هیچ کەس نایە بە زوان تا جەردەیی کا وەک جاری جاران
ئەمجا ئەزانێ هیچی بۆ ناکرێ ئەمڕۆ سۆزییەک خاتر جەم ئەمرێ
ئەڕوا بۆ تەکییەی شێخان بۆ تۆبە سەد هەزار کەڕەت تۆبە لەو تۆبە
شێخیش چ شێخێ، شێخی ناو ژنان سمێڵ خەناوی سەرتا پا جوان
بێفکر و بێ بیر لە کەس نەپرسێ نەزان و ڕۆح زل لەخوا نەترسێ
ئەڵێ بە کابرا تۆبەکەت چاک بێ پیاوی تۆبەکار ئەبێ دڵپاک بێ
خۆت بهاوێژە ژێر بەیداخی من من ئەتپارێزم لە دۆس و دوژمن
ڕزقت زیاد ئەکەم کوڕت پێ ئەدەم داخڵ بە کۆمەڵ بەهەشتیت ئەکەم
بەڵام تۆش ئەبێ مانگێ دەفعەیێ ئەگەر پێت ناکرێ چل شەو نۆبەیێ
دیاریم بۆ بێنە هەرچی ئەتوانی هەر شتێ کە خۆت بە چاک ئەیزانی
خزمەتی من کەی چاکە تا خێزان خێزان لەگەڵتا نایەنە دیوان
فریات ئەکەوم لە ئازاری قەبر نەجاتت ئەدەم لە ڕۆژی حەشر
ئەمجا ئەم کابرا هێندە ئەحمەقە هەتاکوو ئەمرێ کۆڵ کێشی خەڵقە
دەس شێخ ماچ ئەکا و دێتەوە بۆ ماڵ لێی کۆ ئەبنەوە ڕانک و چۆخە و شاڵ
یا خۆڵی مەرقەد یا تیکەیەک نان دێنێتۆ بۆ ناو کۆڕی موریدان
لە سایەی شێخا هەرچی ئەبینێ لەناو خێرانا یەک یەک ئەیخوێنێ
ئەڵبەت ئەی خەڵکە شێخ چەندە جوانە حەمە یاڵ لە مل لفکە لە شانە
چەن نەرم و شلە دەستی جوانی هەزار ماشاڵڵای لە ناو چاوانی
کەوای گرۆنی سەڵتەی تاقم دار چەتفەی مەلیکی کێش و کڵاو لار
خەنجەری دەبان تەواو کاڵان زەڕ سەرتا پای باڵای وەک ڕێحانەی تەڕ
کە لەگەڵ شێخ ژن دانیشن لە ماڵ شەیتان کوێر ئەکەن بە لفکەی دەسماڵ
ڕوومەت تون و تۆڵ چاو و برۆ ڕەش ڕەنگ سوور و بۆ خۆش وەک گوڵاڵەی گەش
کە نواڕی بۆ من شێخی باڵا بەرز وەک بێی ڕووی شەتاو کەوتمە لەرزە لەرز
لەپاش نیو سەعات هاتمەوە سەر هۆش دیاریەکەم دانا بە دڵێکی خۆش
ئەمجا شێخ فەرمووی موریدەکەی خۆم بێنە بزانم چیت هێناوە بۆم

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse