توەکلی نەبوو ئەمساڵ ئەوەندە خۆڵ باری
Appearance
پیرەمێرد ئەم هەڵبەستەی خوارەوەی بۆ جەمیل سدقی زەهاوی وتووە لە ساڵی ١٩٣٧دا:
توەکلی نەبوو ئەمساڵ ئەوەندە خۆڵ باری | تەعاملی نەبوو هەور ئەکەوتە گریە و زاری |
فەلەک بوو خاکی ئەبێژایەوە بە سەرمانا | مەلەک بوو کە چاوی دەیەشا وا لە گریانا |
بە بای زەهاوە بەهاران کە هەوری ڕەش ئەگری | بە شینی بلبلە گریانی شەونم و هەوری |
هوزاری گوڵشەنی ئەم خاکە پاکە بوو تاک بوو | فەزای ئەدەب بە چرای شیعرەکانی ڕووناک بوو |
بە باڵی شیعر و ئەدەب شاهبازێکی میعراج بوو | شەهی سەریری ئەدەب فەلسەفەیشی سەرتاج بوو |
ئیتر نەماوە ئومێدم لە داری دنیادا | بگاتە ڕیزی سدقی کەس لە شاری «زورا» دا |
بە مسرەعێکە، دەمی مەرگ و تەرجمەی حاڵمان | کسوف ڕۆژە «ذهاب»ی زەهاوی لای عالمان |
1937
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|