توانجە ئێمەی خستە ڕیزی دار و بەرد و خاکەوە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
توانجە ئێمەی خستە ڕیزی دار و بەرد و خاکەوە  (1941) 
by موفتی پێنجوێنی
توانجە ئێمەی خستە ڕیزی دار و بەرد و خاکەوە توانجە ئێمەی خستە ژێر پرچ و دەف و مەششاکەوە
پەست و دواکەوتەین لە دنیا گاڵتەجاڕی عالەمین تا بڕۆینە پیری پیر و شەخس و فیک و فاکەوە
وا لەژێر باری نەزانیدا بەبێ هیوا ئەژین وەک ئەوانەی بوون بە ژێر باری خەمی تریاکەوە
ئەو کەسەی تالیب بە عیلمێکی ژیان و سنعەتە خۆم بە قوربانی ئەکەم سەد جار بە باب و داکەوە
گەر فەلەستینی لەمەوبەر فێری عیلم و فەن ئەبوون چۆن وەکوو هامان ئەکەوتنە داوی جووی نایاکەوە
شێخەکانیش نێرە بیدۆشەی موریدانیان بەسە خێڵی سەرچەورە بەدەس ئەسپی کەرەی پیتاکەوە
ئەوروپا سەگیان لەسەر قاریوولە ئەنوێ ئێمە وا لاتی وای کردوە کە کەوتووینە شەڕی سەر لاکەوە
ئێمە نازانین بژین ئاو و هەوا بەم خۆشییە بێ بەشین لەم خاکە کەوتووینە خەمی خۆراکەوە
دەردەکەم دەردێکە بێ دەرمانە چارەی زەحمەتە گەر ئەرەستۆ بێت بە عیلمی سەر زەوی و ئەفلاکەوە
چونکە دایم دەم نەوێستاوم قسەی هەق هەر ئەڵێم دوژمنن ئەمڕۆ بە من قەومێ بە مام و کاکەوە
عاقیبەت هەر مردنە و باکت لە کوشتن تۆ نەبێ چی ئەزانی هەر بڵێ موفتی لە ڕێگەی چاکەوە
بۆ ژیانم ژینە ئوممێدی خەیاڵاتی دڵم هەر ئەتۆی لوقمانی دەردم زوو بە فریادم کەوە

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse