تریقەت زۆر دڵگیرترە لە دەنگی نەی
Appearance
تریقەت زۆر دڵگیرترە لە دەنگی نەی | کوڵمی سورت شەنگترە لە ڕەنگی بەی |
ئەگەر بێت و گیانیشم لە دەست بدەم | وەک مەسیحا نازێکت ئەمکات حەی |
تاڵێکی زوڵفی پەخشانتم دەست کەوێ | نایگۆڕمەوە بە تاجی شاهانەی حەی |
ئەی تاقانە گوڵی باخچەی حەیاتم | خوای تەعالا بتانپارێزێ لە وەی |
دە ماچێکی سەری کوڵمت کەرەمکە | سا با منیش دەفعەیە بێژم ئۆخەی |
من ئەو کاتە ڕۆژووی خۆم بەتاڵ ئەکەم | کە ماعشوقەکەم بترازێ دوگمەی یەخەی |
یەقینم وایە کە ناشکێ دەستنوێژم | هەنگامێ دەستم ئەبەم بۆ جووتێ بەی |
منم نەمکردووە گوناهێ دەرحەقت | ئیتر بۆ چی پەنا بۆ قەهر ئەبەی؟ |
بە بێ مەڕحەمەتی تۆ نامەوێ ژین | چییە سوچم؟ ئەمری قەتڵم دەر ئەکەی |
دەخیلت بم بۆ خاتری خوا عەزیزم | سیڕی عیشقم بۆ بەدکاران دەرنەخەی |
ناتیقت بە بێ ڕیسالەی عیشقی تۆ | محاڵە ڕێگەی قیامەت بکا تەی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|