ترسنۆکی دوژمن
Appearance
لەبارەی جووڵانەوەی ئازادیخوازانەی گەلی کوردەوە لە کوردستانی ئێراندا | |
س: | |
پاشا مەرحەبا! چۆنە ئەحواڵت!؟ | چۆنە تەگبیر و پیلانی ساڵت!؟ |
بۆچی عاجزی؟ بۆ دۆش داماوی!؟ | خەریک پیلانی کام لێقەوماوی!؟ |
ن: | |
ئەفەندم قوربان، لێمان قەوماوە | لە ڕووت بەدوور بێ، حاڵمان شێواوە |
عەبدی هەردووکمان کوردی سەرشێواو | ناوی ئازادی ئەخەنە ناو ناو |
کێ بێ حاجەتی ماڵمان بشۆرێ!؟ | سەد ساڵ دەریکەین، ئەو هەر نەتۆرێ! |
بە نانەسکی کارەکەرمان بێ | بە شەو و بە ڕۆژ بارەبەرمان بێ |
س: | |
پاشا مەترسە! تۆ لەسەرخۆ بە | تازە نوێنەریان چۆتە بادکۆبە |
نوێنەری کوردان خان و ئاغایە | باسی ئازادیی لا کا و بایە |
کورد هەتا ئاغا و خانی تیا مابێ | خاترت جەم بێ کە بە هیچ نابێ |
ن: | |
هەی قوڕ بە سەرمان، کورد وا ئەناسی | وام زانی زرنگی، کەچی زۆر کاسی |
هەتا هەژارێ ئەچێتە مەیدان | هەزاران ئاغا ئەبێ بە قوربان |
س: | |
بیری پێ مەدە، پاشا مەترسە | ئازادیی کوردان لە من بپرسە |
ئەوەن بزانە کاکی ئیستیعمار | خۆی خستە ناویان بە چار و ناچار |
بڕبڕی کردن هەر یەک لە لایێ | هەر یەکە بۆ خۆی بوو بە کوێخایێ |
تا مامە ئینگلیز، مامی خۆمان بێ | ترست نە لە کورد، نە لە گۆران بێ |
ن: | |
ئەفەندم ئێستە کوردت نەدیوە | کوردان ئینگلیزیان زۆر باش ناسیوە |
قسەی کاپیتان لەگەڵ وەڕەی دێڵ | هیچ فەرقی نییە لە دێهات و خێڵ |
سەد ساڵ سیر بخوا، یان زوڕنا لێدا | کەس گوێی ناداتێ لە شار و دێدا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|