تا گوێت گران بێ باری خەم سووکە
Appearance
| تا گوێت گران بێ باری خەم سووکە | چاو لە لووس ئەکەی قینت لە تووکە |
| پیرێژنی چەرخ بە نووکەنووکە | هەزار مێردی ناشت هێشتا هەر بووکە |
| هەزاری سوارە و ئێمە ئەیخوازین | بەو ڕەنگەیش هێشتا ئاواتەخوازین |
| ئەوەی بۆ ژنی بەدخوو بەخەمە | ناویان لێناوە بە «مامە حەمە» |
| ئەگەر خوا ئەمەی وا دانەنایە | ئەشیا هیچ کەسی تێدا نەمایە |
| خوا شەیتانێکی بۆ دروست کردین | ورد و درشتی لە خشتە بردین |
| ئەو کە باوکمانی وا هەڵفریواند | لەو شوێنە خۆشەی بە فێڵ دەرپەڕاند |
| ئێمە لە باوکمان دیارە زیاتر نین | ئەو پێغەمبەر بوو، خۆ ئێمە ئۆمین |
| مەگەر کەرەمی خوامان لە سەر بێ | کە تەفرەی شەیتان وا بە خەتەر بێ |
| ئەگینە کە ئەو لە ڕێمان لادا | هیوای لای خوامان ئەدا بە بادا |
| ئەم بەدکرداری و یەکتر کوشتنە | فیتی شەیتانە، کەوا دوژمنە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 963
1949/04/28
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|