تا کەی بە ستەم مایلی ئەی چەرخی جەفاجۆ

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
تا کەی بە ستەم مایلی ئەی چەرخی جەفاجۆ (1934)
by ناری
309424تا کەی بە ستەم مایلی ئەی چەرخی جەفاجۆ1934ناری
تا کەی بە ستەم مایلی ئەی چەرخی جەفاجۆ تا کەی لە غەمت زاری و فەریاد و خودا ڕۆ
تا کەی ڕەوشی کەچ ڕەوی و فیتنە فرۆشی! بۆ نەهبی فەرەح، دەورە و جەولانی تەکاپۆ؟
بۆ نیتە لەگەڵ ئەهلی خیرەد میهر و وەفا تۆ؟ بۆ ئەهلی شەرەف عاجز و بێزارە لەدەس تۆ؟
بۆ خەسمی لەبۆ ساحیبی عیرفان و سەداقەت؟ بۆ یاری لەگەڵ تاقمی بەدتینەت و بەدگۆ؟
بۆ ئالی عەلی پارە بووە جەرگی لە داخت؟ وەک جەرگی عیراقی بە دەمی تیری هولاکۆ
میهرت کە نییە، زەحمەتی بێ غایە لە سەرچی لوتفت کە نییە، میحنەت و ئازار و ئەلەم بۆ؟
کۆلارە چ حوسنی هەیە مەشغووڵە بە سەیران عەنقا چ گوناهی هەیە مەحبووسە بە قافۆ؟
بۆ زاغی سیەهچەردە، نەزەربازە لە باغا بۆ بازی سپی وێڵی بیابانە بە داخۆ
ئەی خوو کەچ و کەچ باز و کەچ ئەندێش و عەمەل کەچ دانێ نەفەسێ یەک قەدەمی چاکە بە ڕاسۆ
دەک تەخت و ئەساست بە دەمێ زێر و زەبەر بێ وەک نیتە دەمێ گەردش و ڕەفتاری لەسەرخۆ
ناری لە فیراقی ڕوخی مەنزووری عیراقی غەرقی عەرەقی ئاهە بەدەم میحنەت و شینۆ


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.